پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەری پەسەندکرد
كەمێك لەمەوبەر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ، په‌رله‌مانى كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەر په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی پەسەند كرد.
شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى پارتى له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیبوك بڵاویكردۆته‌وه، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دووشەممەی په‌رله‌مانی كوردستان ، له‌كۆی ئاماده‌بوونى 89 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە 55 دەنگی په‌رله‌مانتاران دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند كرا.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێشتر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە کاری پەرلەمانتاری پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردبوو، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە لایەن پەرلەمانەوە حسانەی پەرلەمانتاری لەسەر هەڵگیرا.
بەپێی بەرنامەی کارەکە، ئەمڕۆ ھەر یەك لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستانەکانی ھەولێر وبە‌غدا و ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و حکومەت و وەک سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانیش بەشداری دانیشتنەکە دەکەن. هەروەها لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی دەکرێت سه‌باره‌ت به‌په‌تای کۆرۆنا و وه‌زیرانی ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی ئامادەی دەبن.