چین باڵوێزخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكای داخست
حكوومه‌تی چین رای گه‌یاند، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له چهنگدۆ له ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌و وڵاته داخست، ئه‌و هه‌وڵه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر داخستنی باڵوێزخانه‌یه‌كی چین له ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چین كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكای له شاری چهنگدۆ كه وه‌ك گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی بازرگانی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داخراوه و ئه‌وه‌یش گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی زیاتر كردووه.
حكوومه‌تی چین وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له شاری هیستۆنی ویلایه‌تی تێكساس، ئه‌و كاره‌ی كردووه.