رێواز فایەق: پێنج مانگە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکراوە چونکە دەست و پێم پێوەند بوو
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند كە هۆكاری كۆنەبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەوە بووە كە ”دەستوپێم پێوەند بووە و نەمتوانیوە كۆبوونەوە بەڕێوە ببەم“.
رێواز فایهق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لەدەستپێکی كۆبوونهوهی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگهیاند: من وەکو سەرۆکی پەرلەمان، گیرۆدەی ئەو قەیرانە سیاسییە بووم کە هێنراوەتە نێو پەرلەمانی کوردستان. پێنج مانگە دانیشتنی پەرلەمان نەکراوە لەبەرئەوەی من دەست و پێم پێوەند بووە، نەمتوانیوە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەم.
هیواشی خواست كە واز لە موزایەدەكردن بەسەر سەرۆكی پەرلەمان بهێنن و، ئەگەر هۆكارێك بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان هەبووبێت لە پێنج مانگی رابردوو، خەتای سەرۆكی پەرلەمان بووە و دۆخێكی سیاسیی ناجۆر وایكردووە سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە نەكات، كۆنەبوونەوەی پەرلەمان خەتای سەرۆكی پەرلەمان بووە و من بەرپرسیارم و داوای لێبووردن لە خەڵكی كوردستان دەكەم.
بەگوێرهی زانیارییەکانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن لاهور جهنگی فشارێکی زۆری لەسەر بووە، بەجۆرێک ئەو فشارە لە سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان وەستاندبووی.