مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەدان.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم کراوە.

Back to top button