بكوژكەی پاش 3 مانگ دەستگیركرا

خواكوڕك

لە دەڤەری ئاكرێ پێش سێ مانگ بەر لەئێستا كچێك بەناوی جەواهیر تەمەن23 ساڵانە  دەكوژرێت، پۆلیسی دهۆك دەلێت پاش سێ مانگ توانیمان بكوژی كچەكە دەستگیر بكەین.

لە راپۆرتێكی میدیای دا كەناڵی كوردستان 24ی ئەوەی ئاشكرا كردووە لەزاری كەس و كاری كوژراوەكە،كچه‌كه‌یان به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ كوژراوه‌ و پێویسته‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.

 

پۆلیسی دهۆك له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری كوشتنی كچه‌كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌بووه‌، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا بكات.

Back to top button