کۆسرەت ڕەسوڵ : با دانیشتەکانی پەرلەمان ڕێرەوی یاسایی بگرنە بەر و سەرکردایەتی یەکێتی بەئەرکی خۆی ڕابگات
کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نشتیمانی کوردستان نامەیەک ئاراستەی سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات و هۆشداری لەوەی ، پێویستە پەرلەمان کاری یاسایی خۆی بکات و سەرکردایەتی یەکێتیش کاری خۆی بکات .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە لە نامەکەدا هاتووە ، واز لە پەرلەمان بێنن کاری خۆی بکات و دانیشتنەکانی پەرلەمانیش رێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆیان بگرنەبەر و فراکسیۆنی یەکێتیش کارابێت لە بەژداریکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان .
لە بەشێکی دیکەی نامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نشتیمانی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە “بڕیاری هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە زیانی کوردستان و یەکێتییە، وا باشترە کێشەکانی پەرلەمانی کوردستان نەبەسترێتەوە بە کێشەی سیاسی یەکێتی و پارتی
هەروەها کۆسرەت ڕەسوڵ جەختی کردۆتەوە “بەرژەوەندی گەلی کوردستان وا دەخوازێت لەم دۆخە هەستیارەدا دەستبەجێ ئەم کێشە هەستیارە کۆتایی پێبهێندرێت و سەرۆکی پەرلەمان سەرپشک بێت و دەسەڵاتە یاساییەکانی بەکاربهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان رێڕەوی یاسایی و ئاسایی خۆیان بەکاربهێنێت”.