بزانن پیاوەکەی هەڵەبجە بە چ هۆکارێک خۆی کوشتووە
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پۆلیسی هەڵەبجە ڕەتی دەکاتەوە ئەو پیاوەی لە هەڵبجە خۆی خنکاندبوو ، هۆکارەکەی هەژاری بووبێت .
پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات کاوە کە لەناو پارکی گشتی هەڵەبجە خۆی کوشتووە، هیچ نامەیەکی لەدوای خۆی جێنەهێشتووە و ئەوەی لەبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە
هاوکات پۆلیسی هەڵەبجە باس لەوە دەکات ، کاوە سێ سکاڵای لەسەر ماڵە خەزووری و خێزانی تۆمارکردووە و کاوەش سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە، واتە کێشەی خێزانی هەبووە، نەک نەبوونی و هەژاری .
کاوە موچەى چەکی کیمیایی و کەمئەندامی و زیندانی سیاسی و وارسی شەهیدانی هەبووە، کە بەنزیکەیی مانگانە داهاتى ملیۆنێک دینار بووە و کەسابەتی دیکەشی هەبووە. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئە زانیارییەش پۆلیس ئاشکرای کردووە