عێراق : 96کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاماری 24کاتژمێری رابڕدووی تایبەت بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە تەیدا هاتووە .

دوو هەزار و 553 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

هەزار و  927 کەس چاک بوونەتەوە .

96 کەسی  دیکەش هەر لەماوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، زۆرترین حاڵەتەکانی مردن لە بەغدا، سلێمانی، هەولێر، بەسرە، کەرکووک و بابل تۆمار کراون.

 

 

بە پێی ئەو دوایین ئامارە تا ئێستا  ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتۆتە  112 هەزار و 585 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە 77 هەزار و 144 کەسو چوار هەزار و 458 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

Back to top button