چەواشەكاری و درۆكان فەشەڵیان هێنا و دالیا مەحموودیش بە خۆشەویستەكەی گەیشت
دالیا مەحموود موسلیم بە کەفالەت ئازاد کرا و دەتوانێت لە مێرسین لە گەڵ خۆشەویستەکەی ڕایبوێرێت وەک هەر کەسێکی ئاسایی
ئازادی دالیا مەحموود موسلیم لە کاتێکدایە کە میدیا چەواشەکارەکان ، هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکانیان دەدا و دەیانگوت دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تایبەت پارتی ڕادەستی تورکیایان کردۆتەوە ، بەڵام دەرکەوت دالیا مەحموود موسلیم ، لە دوای خۆشەویستی کەوتووەو سەنگەری بەرخودانی بۆ سەنگەری خۆشەویستی گوازتۆتەوەو خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە .
پێشتیریش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا ڕهتى كردهوه كه حكوومهتى ههرێمى كوردستان دالیاى ڕادهستى توركیا كردبێتهوه و ئاشكراى كرد، كه دالیا موسلیم لهگهڵ كوڕێك پهیوهندیی خۆشهویستییان ههبووه و لهگهڵیدا ڕێك كهوتووه، كه خۆى ڕادهستى توركیا بكاتهوه.