پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی شەهیدان

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی داوایی دایکە عائیشە دایکی سێ شەهید ، کە بە دایکی شەهیدان ناسراوە ، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات و دایکە عائیشە وەک نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان ناودەبات

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دایکە عائیشە)مان بیست کە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کوردستان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو.  پرسە و سەرەخۆشی گەرممان بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ڕادەگەیەنین . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/7/27

دایکە عئیشە ، دایکی شەهیدان
Back to top button