پارتی و یه‌كێتی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشی نێچیرڤان بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول له‌هه‌ولێر، ئاسۆی گۆڕانكاری له هاوكێشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ركه‌وتووه، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی نێوانیان، یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر به رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان دابچنه‌وه و له‌م قوناخه‌ی ئێستادا هاوكاری یه‌كتربكه‌ن له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ره‌وشه سیاسی و داراییه‌ی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌ت باشتركردنی ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی زیاتر.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو حزب رێكه‌وتوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دارشتنه‌وه‌ی پرسی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئاماده‌كردووه و بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤوس له ئه‌وروپایه، بیخه‌نه به‌رده‌م لایه‌نه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی زانیاری باس له‌وه‌ده‌كه‌ن بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، جارێكی‌تر یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌یكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و دواتر له‌رێگه‌ی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و پرۆژه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیان تاوتوێ ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م پێشهات و گۆڕانكاریه نێویانه‌ی ساحه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕێكی سه‌ردانی كردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی نیشتمانی و سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كتری كۆببنه‌وه.