جه‌ناب بیبه كه‌ركووك، نه‌ك هه‌ولێر
خۆی له باشترین بینین‌دا، حوكمڕانی به مۆدێلی حاكمه‌كانی سلێمانی، مۆدێلێكی فاشیله. جا تۆ بیبه‌یت بۆ هه‌ر شوێنێك، هه‌ر ئه‌وه‌ی پێ دروست ده‌كه‌یت كه به 30 ساڵ له سلێمانی دروستت كرد. ئه‌و مۆدێله ببه‌ره سوید، به شه‌ش مانگ ده‌بێت به شاره‌زوور!
هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م حوكمڕانییهش چییه؟ قوربان خه‌ڵك نان و مووچه و كار و شه‌قام و ئارامیی نه‌بێت، ته‌نیا به دڵی خۆی هه‌ر كاتێك حه‌زی لێی بوو خۆپیشاندان بكات و هه‌تا ئارام ئه‌بێته‌وه ڕقیشی له پارتیی بێت (به‌س ئه‌م جاره له ناو هه‌ولێره‌وه) جا ئه‌مه چییه؟ هه‌ر له سلێمانییه‌وه درێژه به‌م خه‌باته عه‌زیمه بده‌ن و سه‌رمان مه‌ئێشێنن!
ده‌ی ئه‌وانه‌ی له سلێمانی به فه‌لسه‌فه و قسه زلهكانیان هیچ یۆنان و ڕۆمان و ئههرامێكیان دروست نه‌كردووه، چۆن ده‌توانن بێن له هه‌ولێر شارستانییه‌تێكی نوێ بونیاد بنێن؟ چۆن ده‌توانن مۆدێلێكی نوێی سیاسه‌ت كردن بخه‌نه‌گه‌ڕ؟ جا فارس مقۆلهیهكی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێن (سه‌رئه‌نجام وێنه‌كێش له ڕێی وێنه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه!) ئێ وێنه‌كه‌ی ئێوه‌ش له‌به‌رده‌سته تا بزانین چ وێنه‌كێشێكی عه‌زیمن! ئێ چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌و په‌ڕی تا پانزه ساڵی تریش له هه‌ولێره‌وه درێژه به ڕه‌وتی خۆپیشاندان و به‌رده‌فڕكێ ده‌ده‌ن!
جا ئه‌وانه‌ی هه‌موو مۆدێلێكیان تاقی كرده‌وه و شكستیان تیا هێنا، له بهغدادخوازی و حهشدپهرستی و دژایه‌تی ریفراندۆم و هه‌زار و یه‌ك فاوڵ و فهلهتی تر، ئێستا له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانن چ شتێك له هه‌ولێر په‌ره پێ بده‌ن له‌وه زیاتر كه له سلێمانی په‌ره‌یان پێ داوه؟
ئه‌وان ته‌نیا توانیویانه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن كه به‌شێكی كه‌م له خه‌ڵكی سلێمانییان وا لێكردووه دژی هه‌موو سیمبوله نیشتمانییه‌كانی خۆی بێت و له سه‌رده‌می مالیكی‌دا چه‌پڵه بكوتێ و له عه‌سری عه‌بادیدا هه‌ر عه‌بادی عه‌بادی بكه‌ن و بۆ ده‌ورانی كازمیش لایكی ڕه‌سم و په‌یج و قسه زله‌كانی بكه‌ن!
ئه‌شهه‌دو له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوون كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به دوایانه‌وه‌یه، پێی وابێت هه‌موو ئه‌و فاوڵانهیان حیكمه‌ت و شۆڕش و ئازایه‌تییه. ئه‌وان ته‌نیا سوودیان له‌و خه‌ڵكه ئاسانه وه‌رگرتووه، خه‌ڵكێك كه هیچی ناوێت، ته‌نیا زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بكه‌یت تا به كه‌یفی خۆی ڕقی له پارتی بێت، له 14 ساڵی رابردووه‌وه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ململانێی سیاسی‌یان بووه كه وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی عه‌زیم به خه‌ڵكی خۆیانی ده‌فرۆشنه‌وه!
حزبێك كه له هه‌ر شتێكی ئه‌م دنیایه‌دا فه‌شه‌ل بهێنێت، به هێرشكردنه سه‌ر پارتی و سه‌نگه‌رگرتن له پارتی پینه و ته‌عمیری ده‌كاته‌وه! جه‌ماوه‌ری ئه‌م حزبه له هه‌ر كاتێكدا له حزبه‌كه‌یان سارد ببنه‌وه، به هاندانیان دژی پارتی گه‌رم ده‌كرێنه‌وه! ده‌ی ئه‌مه چ شۆڕش و زه‌رووره‌ت و زهعامهتێكه تۆ هه‌ڵكوت هه‌ڵكوت بیگه‌یه‌نیته هه‌ولێر؟! جا خه‌ڵكی ئێمه به مه‌ترسیدارترین قۆناغدا ده‌ڕوات، قۆناغێك كه هیچی لێت ناوێت، ته‌نیا قسه‌ی زل و رازاوه و قه‌به نه‌بێت، كوردیش ده‌ڵێت: ده‌مه چیت لێ كه‌مه؟