بابزانین سەرۆکی حکومەت سکاڵای یاسایی لە دژی کام رۆژنەمانووس تۆمار کردووە
لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، سەرۆکی حکومەت تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی یاسایی لە دژی هیچ رۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە “ئهو سكاڵایانهی كه ههبووه لهلایهن داواكاری گشتییهوه بووه
دهقی روونكردنهوهكه:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە . ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27