ئێزدیەکان داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال دەکەن

چالاکوانانی ( ماڵی ئێزدیان ) بە ڕێکخستنی خۆپێشاندانێک لە چیای شنگال داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن ، هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانیان دەر بکات .
ئەو خۆپیشاندانە دوێنێ ئێوارە لە چیای شنگال بەرێوە چووەو چەکدارانی پەکەکەش بە دانانی بازگە هەوڵی ڕێگری کردنیان دابوو لە ناڕەزایەتی دەربڕینی دانیشتوانی ئەو ناوچانە .
به‌شداربووان بە بەرز کردنەوەی ئاڵای عێراق . له‌سه‌ر لافیته‌كانیان داوایان لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کردبوو هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە دوور بخەنەوە .
بەشێک لە خۆپیشاندەران داوایان دەکرد چیدیكه رێگه نه‌درێت كوڕان و كچانی ئێزدی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بكرێنه چه‌كدار. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و گه‌نجه ئێزدیانه‌ش، كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بێسه‌روشوێن كراون، ئازاد بكرێن و چاره‌نووسیان دیار بكرێت.