بزانن بە هۆی شەری نێوان پەکەکەو تورکیا چەند گوند چۆڵکراون
لیژنەی پەرلەمان بۆ بە دواداچوونی زیانەکانی شەڕی نێوان پەکەکەو تورکیا ڕاپۆرتی خۆیان ئاراستەی پەرلەمان کردەوە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەرکەوتووە تورکیا بە قووڵایی 15 کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە و زیاتر لە 500 گوندیش لە ترسی شەڕ چۆڵکراون
راپۆرتی لیژنەکان بەپێی سنووری پارێزگاکان بەمشێوەیە:
پارێزگای هەولێر:
– لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون.
– دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی رەز و باخ بووە.
– 104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵكراون.
– 15 گوندی سنووری چۆمان چۆڵکراون.
– گوندەکانی زارگەلی و بۆکریسکان لە وەرتێ چۆڵکراون.
– ئێران بەربەستی هاتووچۆی بۆ خەڵکی گوندەکان دروستکردووە.
پارێزگای سلێمانی:
– هێرشی کونەماسی لە 25ـی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی 7 کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماڵیی هەبووە.
– زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و رێگەوبان هەبووە.
ئیدارەی راپەڕین:
– بەزاندنی سنوور لەلایەن ئێرانەوە لە کێلێ و جاسووسان
– پێشێلکردنی رێککەوتنی ساڵی 1975
قەزای ماوەت:
– وێرانبوونی بنکەی تەندروستیی گوندی سەفرە.
– زیانی هێڵی سەرەکیی کارەبای گوندەکە .
– رووخانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە.
پارێزگای دهۆک:
زاخۆ:
– بەزاندنی سنوور پانی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە.
– 666 تۆپ و 70 مووشەک ئاراستەی گوندەکان کراون.
– لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.
– 18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون.
– 25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون.
– 200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
– 13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون.
– بەگشتیی 400 خێزان زیانمەند بوون.
ئامێدی:
– چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە.
– 4 کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار.
– %80ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون.
– 6 گوندی کانی ماسێ و بەرواری باڵا چۆڵکراون.
– ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان.
– چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ.
– چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند.
-.چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند.
-.9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا.
پارێزگای هەڵەبجە:
– بەربەستی ئێران لەبەردەم جووتیارانی هەورامان.
– پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە.
لیژنەکانی پەرلەمان چەند راسپاردەیەکیشیان داوەتە پەرلەمان، لەوانە:
– هاوئاهەنگیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سنوور.
– راسپاردنی حکومەت بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ هێزی پارچەکانی دیکەی کوردستان.
– زیادکردنی هێزی پاراستنی سنوور (کوردزمان).
– راسپاردنی حکومەت بۆ دانوستاندنی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.