سەرۆکی هەرێم: پرسەی دایکە عائیشە بە پرسەی خۆمان دەزانین

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دایکە عائیشە، دایکی سێ شەهیدی سۆران کۆچی دواییکرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کوڕێکی دایکە عائیشە، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی کرد و رایگەیاند، پرسه‌ى دايكه‌ عائيشە به‌ پرسه‌ى خۆیان دەزانن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خورشید عوسمان یوسف، کوڕی دایکە عائیشە دا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا  لە پەیوەندیەکەدا هاتووە، “نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو، پرسه‌ى دايكه‌ عائيشه‌ى به‌ پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت”.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دايكه‌ عايشه‌ى دايكى شه‌هيدان كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى شه‌هيدان، پرسه‌ى دايكه‌ عايشه‌ى به‌ پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌ى دايكى شه‌هيدانى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ياندا.

 

 

 

 

 

 

Back to top button