برایان هۆک هیچ وڵاتێکی عەرەبی نایەوێت ئێران مووشەکی بالستیکی هەبێت

برایان هۆك نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران رایگه‌یاند: كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی زیاد له‌ پێویست درێژه‌یان كێشاوه‌ و هاوكات داوای لێكردن كه‌ دووباره‌ له‌سه‌ بنه‌مای بڕوا به‌یه‌كتركردن یه‌كگرتویی جارانی خۆیان به‌ده‌ست بێننه‌وه‌.
هۆك كه‌ به‌سه‌ردانێكی له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌ دوای دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئه‌م ناكۆكیه‌ ماوه‌ درێژه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا‌ و زیان به‌ر سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی ئابووری و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه ده‌ه‌یه‌نێت.‌

برایان هۆك نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران هه‌روه‌ها له‌باره‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ربازی له‌ دژی ئێران رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان قسه‌مان كردووه‌ هیچ كه‌س به‌وه‌ رازی نیه‌ كه‌ ئێران به‌ دڵی خۆی كڕین و فرۆشتن به‌ چه‌كی پێشكه‌وتوو له‌وانه‌ش فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری جێت و یان موشه‌كی بالستیكی بكات. سزای رێگریكردن به‌ كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و چۆلی سه‌ر ئێران به‌ پێی بڕیارنامه‌ی ژماره‌ دووهه‌زار و دووسه‌د و سی و یه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێكه‌وتی هه‌ژده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ كۆتایی پێده‌ێت .

به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا خوازیاری درێژ كردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كه‌یه‌ و پێیوایه‌ ئێران له‌ دوای ئه‌مه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هه‌ڕشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان.

Back to top button