رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به هۆی جه‌ژنی قوربان قوربانیانی كۆرۆنا له عێراق زیاد ده‌بێت
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له عێراق هۆشداری ده‌دات. وائیل حەتاحت، سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوەکە لە عێراق راگەیاندووە، عێراق تا ئێستا لە قۆناغی مەترسی دایە و ناتوانرێ پێشبینیی خراپترنەبوونی بارودۆخەکە بکرێ، چونكه ئاستی مەترسیی پەتای کۆرۆنا بە ئاستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێککارە تەندروستییەکان پێوانە دەکرێ.
سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، بەپێویستی دەزانێ خەڵک لە یەکتر کۆنەبنەوە و هۆشداریی داوە لەوەی سەردانەکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زۆر زیاتر دەکات.
تا ئێستا له عێراق سه‌د و ده هه‌زار و سیی و دوو كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و دوو كه‌س مردوون.