په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات

 

لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، داوایان له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێكبخات.

محه‌مه‌د غه‌ززی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رباره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ رێكبخات و ئه‌و كاته‌ی كه‌ یاسا به‌ ته‌واوی په‌سه‌ندكرا ئه‌و كاته‌ ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ كاتی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دا.

Back to top button