بەغدا سەربازگەی تاجی مووشەک بارانکرا
لەبەردەوامی هێڕشی مووشەکی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە بیانیەکان لە عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەربازگەی تاجی لە باكووری بەغدا مووشەكباران كرا و 3 مووشەك بەر سەربازگەكە كەوتن.
هەروەها میدیا عێراقیەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە، دوای مووشەكبارانەكە فڕۆكەكانی ئەمەریكا بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەكە دەخولێنەوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی ئەو مووشەكبارانە رانەگەیەندراوە.
هەورەها بڵاویان كردووەتەوە، مووشەكەكان لە ناوچەی حەسەن لە نزیك سەربازگەكە هەڵدراون.
جێگای ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێكە ئەو سەربازگەیە كە لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە بەكاردەهێنرێت و چەند ناوچەیەكی دیكەی وەك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و ناوچەی سەوز بە گشتی، بە شێوەیەیەكی پچڕ پچڕ دەكرێنە ئامانج، دەسەڵاتدارانی عێراقیش بەردەوام بەدوای سەرچاوەكانی هەڵدانی ئەو مووشەكانەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا لە دۆزینەوەی ئەنجامدەران سەركەوتوو نەبوونە.