سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی کۆچی دایکە پەریخان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پەریخان سیتەی دایکی سێ شەهیدی ئەنفال کۆچی دوای کرد مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ هۆی كۆچی دوایی “دایكه‌ په‌ریخان ئه‌سعه‌د رێكانی”، دایكی سێ شه‌هیدی ئه‌نفالكراو، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( دایکە پەریخان ئەسعەد ڕێکانی )مان پێگەیشت کە دایکی سێ شەهیدی کوردستانە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/27

Back to top button