بارسێلۆنا بۆ یاریی ناپۆلی تووشی كێشه‌ ده‌بێت!

وابڕیاره له رۆژی‌ هه‌شتی مانگی داهاتوو، بارسێلۆنا له‌ یاریی كامپ نوو له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ میوانداری ناپۆلی بكات و پێش ئه‌و یارییه‌، یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌ دڵی به‌رگری تووشی كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بارسێلۆنا بۆ یاریی ناپۆلی له‌ هێلی به‌رگری تووشی كێشه‌ ده‌بێت، چونكه‌ كلیمێنت لینگلێت و ئومتیتی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شدار نابن، هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئاراوخۆی لاو بێت، ئه‌ویش دوێنێ له‌ یاریی بارسێلۆنای دووه‌م تووشی پێكان بووه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئاماده‌ بێت، بۆیه‌ ته‌نها جیراد پیكێ ئاماده‌یه‌ له‌ دڵی به‌رگری یاریی بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، له‌و یاریی بارسا له‌ تواناكانی سێرجیۆ بۆسكێتس و ئارتۆلۆ ڤیدالیش بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان، ئه‌مه‌ش قورسایی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانی تیپه‌كه‌ی كیكی سێتیێن، چونكه‌ له‌ یاریی چون هه‌ردوو لا به‌ گۆڵێك یه‌كسانبوون.

سەرچاوە : کوردستان ٢٤ – یاریگا سپۆرت

Back to top button