پەرلەمانی کوردستان میوانداری وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەکات
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە کە لە دو بڕگە پێکدێت، بڕگەی یەکەم تایبەت کراوە بە قەیرانی دارایی و موچەی فەرمانبەران بە میوانداری وەزیرانی دارایی، پلاندانان و وەزیری کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، هەروەها لە بڕگەی دووەمدا پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە واژۆی هەرسێ ئەندامەکەی دەستەی سەرۆکایەتی لەسەرە هاتوە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمدا راپۆرتی لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی، پلاندانان و وەزیری کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا دەخوێنرێتەوەو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
دوێنێ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هەریەك لە وەزیرەكانی (ناوخۆ، پێشمهرگه، وهزیری ههرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لهنێوان ههرێم و بهغدا، تهندروستی) کۆبووەوە و دۆخی ناوچە سنورییەكان، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای تاوتوێکرد.