كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت، ته‌نیا له هه‌ولێر هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه 29/7/2020، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له پارێزگاكانى دیكه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى زیادبوونى خێرایی با هه‌یه.