دۆناڵد ترەمپ: لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەستدەبێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئامۆژگاری سەرجەم ئەمریکییەکان دەکات کە ماوە کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن، لەکاتی پێویستدا دەمامک ببەستن، دەشڵێت، لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانی سەردانێکدا بۆ کارگەی دروستکردنی دەمامکی “فۆچی” لە ویلایەتی نۆرس کارۆلینا رایگەیاند، متمانەی تەواوم بە ئەمریکییەکان هەیە کە دەتوانن کارێکی باش بکەن لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بەڵام ئامۆژگاریشیان دەکەم خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوربگرن و ماوە کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن و لەکاتی پێویست دەمامک ببەستن.

لەبارەی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆناوە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چەندین هەواڵی باش و ئەرێنیم لەوبارەیەوە بیستووە، لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست دەبێت.

Back to top button