ته‌ندروستی هه‌ولێر رێنمایی نوێی بۆ جه‌ژنی قوربان بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌ركرد و رایگه‌یاند، لیژنه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشخانه‌كان پێكده‌هێندرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان كردوه، تیایدا هاتووه، 12 رێنماییان تایبه‌ت به پشوی فه‌رمی جه‌ژنی قوربان ده‌ركردوه و داواشیكردوه، پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن بۆ پاراستنی ژیانی كارمه‌ندان و هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌قى نووسراوه‌كه: