تورکیا لەهێرشەکانی بەردەوامە ، بزانن ئەمڕۆ کام گوندی تۆپباران کردووە
بەردەوامی شەڕو تێکهەڵچوونەکان لە نیوان هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە تا دێت ژیان و ئاسایشی خەڵکی سڤیل زیاتر دەخاتە ژێر مەترسییەوە .
لە بەردەوامی توپبارانی سوپای تورکیا لە ٢ رۆژدا زیاتر لە بیست کوللـە تۆپ بەرگوندی ستەڤلانی سەر بە ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ کەوتووەو بۆتە هوی زیانێکی زۆری مادی و چۆڵ کردنی ئەو گوندە لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە .
لە مبارەوە زێرڤان مووسا ، بەرێوەبەری ناحیەی دەرکار لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە تا ئێستا زیاتر ، 40 دۆنم لە دارستان و رەز و باخی 21 جووتیاری ئەو گوندە سووتاوە و، زیانی زۆریان بەرکەوتووە و تائێستاش ئاگرەکە بەردەوامە
دەستدرێژی و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا پێ دەنێتە مانگێک و ١٥ رۆژ و سوپای تورکیا بە قوڵایی ١٤ کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە و ٣٤ گوند تا ئیستا بەم بۆنەوە چۆڵ کراوەن