لەدوای کوشتنی خوشکی ڕایکرد بەڵام پۆلیس دەستگیری کرد

 

 

لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هۆگرعەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات گەنجێکیان دەستگیر کردووە بە تاوانی کوشتنی خوشکەکەی .

 

هۆگر عەزیز ئاماژە بەوە دەکات لە دوای ئاگادار بوونەوەی هێزەکانیان لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کوشتنی کەسێک لە سنووری بنکەکەیان لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی سنووری ناحیەی كەسنەزان، تیمەکانی یاتبەتی لێکۆڵینەوەی بنکە خۆیان گەیاندۆتە شوێنی رووداوەکە و زاندراوە کچێک بە ناوی زەینەب بە دەستی براکەی کوژراوە و دواتر براکەی بە ناوی ( س،ح، س ) ڕایکردووە .

 

بەڵام پۆلیس توانیویەتی لە دوای نیو کاتژمێر دەستبەسەری کات و بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادان بەندی بکات .

وەک گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێداوە ، رووداوەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەمەقاڵێی نێوان ئەو خوشک و برایە هاتۆتە ئاراوە

Back to top button