مەرجەکانی پێدانی کارەبای هەرێم بە عێراق کامانەن ؟
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، مەرجەکانی پێدانی کارەبا بە عێراق ئاشکرا دەکات .
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، گوتی : ئەورۆ لە گەڵ وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە سەر ئەم بابەتە ڕاوێژ کراوە ، ئاگاداری ئەوەین بەغدا دەیەوێت کارەبا لە تورکیا و کوردستانەوە ڕابکێشێت بۆیەش هەرێم مەرجی خۆی بۆ پێدانی کارەبا بە عێراق بەم شێوەی خوارەوە دەخاتە ڕوو .
بە مەرجێک کارەبا دەدرێتە عێراق کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی کارەبای ناوخۆی هەرێم نەبێت .
بەغدا دەبێت سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كه له‌كار كه‌وتووه‌كانی هه‌رێمى كوردستان دابین بكات و له‌وێ كاره‌بایان پێ ده‌درێت، به مه‌رجێك كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان و سوودی بۆ هێڵى كاره‌بای نیشتمانی هه‌بێت
ئەوەش لە کاتێکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، مەرجەکان بچنە سەر و دواتریش لەمبارەوە هەماهەنگی دەکرێت و جارێ نازاندرێت چەند مێگاوات بەرهەم دەهێندرێت لە داوای دابین کردنی سووتەمەنی پێویست .