له‌ پارێزگای ئه‌نبار: مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ چه‌كدارێكی داعش خه‌رج ده‌كرێت و بڕیار دراوه‌ به‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی رایگه‌یاند كه‌ له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار هه‌وڵدراوه‌ كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ چه‌كدارێكی داعش خه‌رج بكرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كداره‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ له‌و باریه‌وه‌ ده‌سته‌ی نه‌زای عێراق راگه‌یێندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ورده‌كاریه‌كانی خستوونه‌ته‌روو.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی دەستەی نەزاهەی عێراقدا هاتووه‌ فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەكە، میلاكاتی نووسینگەكە لە پارێزگای ئەنبار توانیویانە مامەڵەیەكی تایبەت بە قەرەبووكردنەوە و خەرجكردنی مووچەی خانەنشینیی چەكدارێكی داعش بدۆزنەوە و رای بگرن.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ رایگه‌یاندووه‌  كە ئەوان لە ڕێگەی لێژنەی قەرەبووكردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و لقی ئەنباری دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە، هەوڵی بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە دەدەن.

Back to top button