وه‌زیری دارای و ئابووری له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی خانەنشینی دەكرێت

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک لەبارەی دۆخی دارایی و دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو.

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ ئاوات جەناب، وەزیری دارایی لەمیانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، له‌ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران و لەبارەی کێشەی دارایییەوە ڕایگەیاند: “سەرچاوەی مووچەی هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی بەغدا، پارەی هاوپەیمانان، داهاتی نەوت و ناوخۆیە، ئەگەر ئەوە حازربێت سبەینێ مووچە دابەش دەکەین، ئەگەر ئەوە حازن نەبێت کەواتە سبەی مووچە نادرێت، بۆیە دابەشکردنی مووچە بەستراوەتەوە بەو سەرچاوەی داهاتانەوە.”

وه‌زیری دارای و ئابووری راشیگەیاند، ئەم سەرچاوانەی مووچە لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا جگە لە پارەی هاوپەیمانان بەتەواوەتی سەرچاوەكانی تر نەهاتووە، داهاتی ناوخۆ و نەوتی هەرێم، بە عیراقیشەوە زۆر دابەزی. بۆیه‌ لەم ساڵدا تاوەكو مانگی چوار مووچەمان داوە، بەڵام سێ مانگی پێشووتری كە پاشەكەوت بووە بەمیرات بۆ حكوومەت ماوەتەوە.

هەروەها وەزیری دارایی ئاماژەشی بەوەدا،  كه‌ پێداچوونەوە بە دەرماڵەكانیش لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ بڕیاردان و لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو پێشنیارە باس دەكرێت، كە لە پاشەكەوتی مووچە قەرزی ئاو و كارەبا و ئەوانە بدرێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بە گوتەی وەزیری دارایی عێراقیش، تاوەکو ڕێککەوتنیش نەکرێت حکوومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

Back to top button