كازمی،نمایشكارە بێ كردارەكە
لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دۆخی وڵات وەك خۆیەتی و تا ئێستا بڕیارەكان جگە لە ھەواڵەكان ھیچ لەسەر واقیع جێبەجێ نەكراون
دوای دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندان لە بەغداد و شارەكانی باشور جارێكی تر بە دەستی ھێزەكانی ئاسایشی عێراق خوێنی خۆپیشاندەران كەوتەوە سەر زەوی ئەووە لەكاتێك كە ھێشتا بكوژانی خۆپیشاندانەكانی پێشوو دەستگیر نەكراون كە مستەفا كازمی لە كاتی دەستبەكاربوونی بەڵێنی دابوو دەستگیر بكرێت
خۆپیشاندەرانی عێراقی كازمی بە پیاوە نمایشكارەكە ناو دەبەن و دەڵێن كازمی پشتی لە بەڵێنی خۆی كردووە و جگە وتە بۆ تیڤیەكان كارێكی تری لەدەست نایە