عێراق به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان هه‌فته‌یه‌ك پشووی راگه‌یاند

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان حكومه‌تی عێراق پشووی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاند به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كه‌ و پشووه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ته‌مموزی 2020، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشوی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد و رایگه‌یاند كه‌ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
ئه‌مینداریه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ راگه‌یاندنی ئه‌و پشوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پشتیوانیشه‌ بۆ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی له‌ عیراق.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30ی ته‌مموزی 2020وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت و تا یه‌كشه‌ممه‌ی دوای جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
Back to top button