داعش فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی سوپای عێراقی كوشت

سوپای عێراق كوشتنی گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كان له شارۆكه‌ی هینی ڕۆژئاوای پارێزگه‌ی ئه‌نبار ڕاگه‌یاند، هۆشداریش ده‌درێ كه ئه‌گه‌ری زیادبوونی هێرشی پاشماوه‌كانی داعش زۆره و به‌هۆی ته‌نگژه و گرفته‌كانه‌وه، داعش ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه بقۆزێته‌وه و جارێكی تر مانه‌وه‌ی خۆی له واقیع بسه‌لمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، شه‌وی رابردو عه‌مید روكن ئه‌حمه‌د ئه‌للامی فه‌رمانده‌ی لیوای29ی هێزی حه‌وتی پیاده‌ی سوپای عێراق و ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی ملازمی یه‌ك له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا كوژران، هاوكات ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه به جۆرێك بوه چەكدارانی داعش هێرشیانكردوەتە سەر خاڵێكی بازگه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د كه‌روی له ناوچه‌ی كه‌عبه‌ی هیتی رۆژئاوای ئه‌نبار.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان باسی له‌وه‌شكردووه، پاڵه‌وانه‌كانی عێراق به‌خوێنی خۆیان به‌رگری له‌نیشتیمان ده‌كه‌ن و جێگه‌یان به‌هه‌شت بێت و هیوای زو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستووه.