بەوێنە : دۆخی هاوڵاتیانی بەغدا لە بێ کارەبایی و پلەی گەرمی 52 پلەدا
لەکاتێکدا هاوڵاتیانی عێراق لەناو کێشە ئابوریی، سیاسی و سەربازییە بەردەوامەکاندا دەژین، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش بۆ 52 پلەی سیلیزی کە دوێنێ بەرزترین پلەی گەرمی بوو لە جیهاندا تەنگی پێهەڵچنیون، بەتایبەت کە رۆژانە چەند کاتژمێرێکی کەم کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینکراوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هاوڵاتیانی عێراق بەدەست چەندین کێشەی وەک بێ کاری و کەمی خزمەتگوزاری دەناڵێنن، نەبوونی کارەباش کێشەیەکی بەردەوامی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەیە، بەتایبەت دوێنێ پلەی گەرمی لەو وڵاتەدا بەرزترینی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردوە و گەیشتوەتە 52 پلەی سیلیزی.