وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر دەكات
وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر دهكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت كۆ دهبێتهوه و گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك كێشە دهكرێن.
بهگوێرهی زانیارییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئەمڕۆ چوارشەممه، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت لە هەولێر گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت بكات.
دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) زانیوویهتی، وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ كێشەی كۆمەڵێك فەرمانبەری سەر بە حكوومەتی عێراق و كێشەی گومرگەكان سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
دوای پێكهێنانی حكوومەتی مستەفا كازمی، جارێكی تر كۆبوونەوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستی پێ كردووەتەوە.