بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه، ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر لە پەرلەمان تاوتوێ کران.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ئاماده‌بونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:30ـی ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستپێدەکات، تێیدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بەپێی راگەیەنەدراوەکە پێکهاتوون لە:
• دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا