ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌

هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ته‌مموزی 2020، بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌مجۆره‌ ده‌بێت:

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك په‌ڵه‌ هه‌ور.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ کەشناسی باسی لەوەکردوە: ئەمڕۆ لە هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 47، سلێمانی 46، دهۆك 45 و لە كه‌ركوك 49 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ته‌مموز، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رونیکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 46، سلێمانی 45، دهۆك 44، كه‌ركوك 48 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

Back to top button