بەفەرمانی سەرۆكی حكوومەت خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكە هەژارەكان دەبرێت

پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكە هەژارەكانی هەولێر دەبرێت و لە خزمەتكردنیان بەردەوام دەبین.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای سەردانی كۆمەڵگەی شاوێس بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری دەگەیەنرێتە گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر و لە خزمەتكردنیان بەردەوام دەبین.

پارێزگاری هەولێر گوتی، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستە، هەوڵی دابینكردنی دەدەین، لە دوای جەژنی قوربانیشەوە دەست دەكەین بە قیرتاوكردنی جادەی گەڕەكی كەڵەكین لە سنووری كۆمەڵگەی شاوێس.

باسی لەوەش كرد، لەو سنوورە بە درێژایی 13 كیلۆمەتر قیرتاوكردن دەستی پێ‌ كردووە و بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی گەڕەكە هەژارنشینەكان.

Back to top button