گەنجینەكان ئاگادار دەكاتەوە، وەزارەتی دارایی بریارێك لەبارەی مووچەی پاشەكەوتی 2015 و 2016 دەدات
خواكوڕك
لەنووسراوێكدا كە واژووی رابەر سدیقی لەسەرە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی پاشەكەوتی ساڵی 2015 و 2016رێكبخرێن و ئامادە بكرێن لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2016 بخرێتە بەردەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارای و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنووسراوەكەشدا دەلێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر رێكخستنی موچەی پاشەكەوتكراوەكانی ساڵی 2015 و 2016 گەنجینەكان ئاگادار دەكاتەوە كار لەسەر ئەو مووچە پاشەكەوتكراوانە دەكات و لەنووسراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێمی ئاگاداركردۆتەوە كە موچەی شایستە خەرجكراوەكانی ساڵی 2015 و 2016 تۆماربكرێت بەشێوەیەك موچەی پاشەكەوتكراوەكانی مانگەكانی كانونی یەكەم تا تشرینی دووەم و مانگەكانی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2016 رێكبخرێت، هەر لەنووسراوەكەشدا هاتووە، موچەی شایستە نەدراوەكانی مانگەكانی 11 و 12 ی ساڵی 2016 جێگیر بكرێت و هەروەها قەیدی پێچەوانە بكرێت بە تەمویلی چوار مانگ لە نۆ تا 10ی ساڵی 2015 بۆ ساڵی 2016.