لە بنەسڵاوەی هەولێر پێشمەرگەیەک خۆی دەکوژێت
بە پێی ئەو زانیاریانەی ئێستا دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، پێشمەرگەیەک سەر بە یەکەی ٨٠ لە قەزای بنەسڵاوە خۆی کوشتووە .
ناوی ئەو پیشمەرگەیە ( ئامانج خەلیل ) ە و تەمەنی ٣٥ ساڵە ، خێزاندارەوە خاوەن ٤ منداڵە و هاوکات لە گەڵ پێشمەرگایەتی ، ئاسن فرۆشی کردووە .
هەر دوای رووداوەکە تیمێکی بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان ناردووە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
لێکۆلێنەوەکان بۆ دەرخستنی هۆکاری خۆژوژییەکەی لە لایەن پۆلیسەوە بەردەوامە