لە بارەی هاتووچۆ لە جەژندا ، دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گوتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران : هەر هاووڵاتییەک بڕاوت بۆ ئێران دەبێت رێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆی پێبێت و رێگەدانەکەش سنووردارە .
سیراوان حوسێن گوتە بێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە چۆنیەتی رێگە پێدان بۆ سەردانی کردنی ئێران و رۆژ هەڵاتی کوردستان و دەڵێت هەر هاووڵاتییەک بیهەوێت بڕاوت بۆ ئێران دەبێت رێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆی پێبێت و رێگەدانەکەش سنووردارە .
هاوکات باس لەو رێکارەکانە دەکات بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دێنەوە هەرێمی کوردستان و گوتی
ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستانیش کە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێنەوە، لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە لەسەر ئەرکی خۆیان ئۆتۆمبێلیان بۆ دابیندەکرێت، دواتر دەنێردرێنە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەستنیشانکراوە.
لە بنکەی تەندروستی هەولێریش بەڵێننامەیەکیان پێ واژوو دەکەن بۆ ئەوەی ماوەی دوو هەفتە لە شوێنی نیشەجێبوون و ماڵی خۆیاندا بمێننەوە
لە رێگەی ئەو لینکەشەوە هاووڵاتیان دەتوانن داوای دەرچوون و گەڕانەوە بکەن
https://www.moi.gov.krd/tregapidan/