لە سلێمانی کادیرێکی ( هەدەپە ) شوێن بزر دەکرێت

 

لە رۆژی ١٥ ی مانگی ٧ کادیرێکی ( هەدەپە ) لە سلێمانی بێ سەرو شوێن کراوەو نوێنەری هەدەپە باس لەوە دەکات لەو ماوەدا بە چەندینجار سەردانی بنکەکانی پۆلیسی سلێمانیمان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان نەداوینەتەوە .

 

عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات کادیرێکیان بە ناوی ( عەلی کایاش ) سەرۆکی پێشووی لقی سێرتی باکووری کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان لە رۆژی 15ی تەممووزەوە لە سنووری سلێمانی بێسەروشوێن بووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە و پۆلیس و ئاسایشی  سلێمانیش هیچ هەولێک نادات بۆ دۆزینەوەی .

 

هەرلەمبارەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندنەکانەوە وڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە  دەبێت نوێنەری هەدەپە بە فەرمی سکاڵای یاسایی تۆماربکات.

Back to top button