پرسه‌نامه‌ى سەرۆك بارزانی بۆ با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ

سەرۆک بارزانی برووسکەیەکی هاوخەمی ئاراستەی با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق وجيهان دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی سامره‌ رۆفائيل ساكۆ

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌ڕيز با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق وجيهان.

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكى به‌ڕيزتان خاتوو (سامره‌ رۆفائيل ساكۆ) م پێگه‌يشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوه‌ و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م و‌خۆم به‌ هاوبه‌شى خه‌متان ده‌زانم و له‌ خوداى گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى و سەبر و ئاراميتان پێ ببەخشێت.

مسعود بارزانی

۲۹ـی ۷ـی ۲۰۲۰

 

Back to top button