رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی بەهێز بوونەوەی ئابووری كوردستان دەكات
خواكوڕك
نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینی خۆی دەخاتە روو لەبارەی ئابووری باشوری كوردستان و بەرپرسێك لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەلێدوانێكی دا رایگەیاندووە، گەشبینن بە بەرەو پێشوەچوونی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان و دەلێت لەداهاتووێكی نزیكدا هەرێمی كوردستان دەچێتەوە سەر قۆناغێكی باش لە دۆخی ئابووری.
لە راپۆرتێكدا دەربارەی گەشەی ئابووری جیهان رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەێنێت، كە دۆخی ئابووری ناوچەكە و جیهان سستە، بەڵام دووساڵی داهاتوو دوو ساڵی بەرەو بەهێز بوونی ئابووری كوردستانە، دەشلێت سەرەڕای ئەو گەشبینییە، دەبێت حکومەتەکانی هەولێر و بەغدا ئەو رۆژانە لە بیرکەن، کە نرخی بەرمیلێک نەوت لە 100 دۆلار زیاتر بوو.
باڵاترین راوێژكاری ئابووری نەتەوە یەكگرتووەكان و نووسەری راپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان، دۆن ئۆڵاند رایدەگەێتێن، لەدوو ساڵی داهاتوو دا ناتوانین پێشبینی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بكەین، بۆ (100) دۆلار، بەلام ئەگەریشی هەیە و ئەستەم نیە، هەروەها دەلێت، ئەوەندە خواستی نەوت لە جیهان نییە کە وابکات نرخی نەوت بەرزبێتەوە، هۆکاری کەمیی خواستی جیهان بۆ نەوت، سستی گەشەی ئابووری جیهانییە. نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات بۆ دوو ساڵی داهاتووش هەر بەردەوا بێت، لێنی مۆنتێڵ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەر لەو بارەیەوە دەلێت، خاوی گەشەی ئابووری جیهان خۆی تەحەدایەکە بۆ جێبەجێکردنی 17 ئامانجەکەی بەرنامەی گەشەی ئابووری، بەدڵنیاییشەوە بەربەستە لە پێش گەشتن بەو ئامانجەمان، کە تاکو ساڵی 2030 کۆتایی بە هەژاری بێنین لە جیهاندا”.
بۆ گەیشتن بە پێشبینییەکانی ئەو راپۆرتە، نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆكارە سەرەكیەكەی ئاشكرا دەكات كە ئەویش بەرز بوونەوەی نرخی نەوتە و ئەمەش هاوكاری كوردستان دەكات لەو قۆناغە سەختە ئابووریە هەنگاوی باش بنێت و بەرەو چارەسەری بروات.