حزبوڵڵای عێراقی چونە ناو خاكی سوریا

 

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند ھێزەكانی حزبوڵڵای عێراقی سنوری سوریایان بەزاندووە و نزیكەی ٢٠ كیلۆ مەتر ھاتونەتە ناوچەكانی نزیك شاری دێرەلزوور

 

ڕوانگەی سوریا بڵاوی كردەوە ھێزەكانی حزبوڵڵای عێراق چەكی قورسیان پێیەو شوێنەكانی خۆیان بە ڕاگری كۆنكرێتی قایم كردوەو سەنگەریان لێداوە

 

سەرچاوەكانی ھەواڵ ئاماژە بەوە  دەكەن ھێزەكانی حزبوڵڵای عێراقی بۆ یارمەتی ھێزەكانی ئێران چونەتە ناو سنوری سوریا و حكومەتی سوریا ش لەو ھەنگاوە بێدەنگە

Back to top button