وەزارەتی دارای و ئابوری بڕیاریدا خەرجیەکانی دامودەزگا حکومیەکان بکرێت بە سیستەمی ئۆنلاین

دوای ئەوەی  حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی خستە واری جێبەجێکردنەوە، لەو چوارچێوەیە بڕیاردرا کە خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگا حكومییه‌كان لە رێگای سیسته‌می ئۆنلاینەوە بێت.

 

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.

پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه‌، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی  (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردن.

سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت، کەمکردنەوەی رۆتین و راییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەكانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

Back to top button