راگەیێندراوێک لە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبووەوە لە کۆبوونەوە کە چەند بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە رۆژانی جەژن.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە جەخت لە پابەندبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی بەیانی ژمارە (44)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، داواش لە سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لەپ ێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی شارەکەمان و سه‌لامه‌تیی ئازیزانیان، خۆیان بە دوور بگرن لە سه‌ردان و هاتووچۆ کردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قه‌ره‌باڵغییەك.
دەقی راگەیێندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/7/29، بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای جه‌ژنه‌پیرۆزه له خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان و جیهان به گشتی، سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی خۆپارێزیش بۆ رۆژانی جه‌ژن ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه ده‌ركران:
یەکەم/ کۆبوونەوە جەخت لە پابەندبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی بەیانی ژمارە (44)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، داواش لە سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، له رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لەپ ێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی شارەکەمان و سه‌لامه‌تیی ئازیزانیان، خۆیان بە دوور بگرن لە سه‌ردان و هاتووچۆ کردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قه‌ره‌باڵغییەك.
دووەم/ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانی ئایینیی و هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، داواکارین لێیان هەروەك چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوون لە پابەندبوون بە بڕیار و راسپاردەکان، لە رۆژانی جەژنیش بەهەمانشێوە و بەرپرسیاریەتییەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی شارەکەمان پابەندبن بە رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستیی و لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز مەراسیمی نوێژی جەژن ئەنجام نەدەن.
سێیەم/ ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه:
“مەراسیمی سەرقەبران، دانانی پرسە لە (هۆڵ، ماڵ، لە ژێر خێوەت) لەگەڕەك و شوێنە گشتییەکان، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج”.