تورکیا سۆشیال‌میدیا سنوردار دەکات و ئازادی لەو وڵاتە بەرتەسک بوەتەوە
په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای كۆنتڕۆلكردنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له توركیا له لایه‌ن حكومه‌ت كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو به هۆكاری به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین ده‌زانرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه یاسای كۆنتڕۆلكردنی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی په‌سه‌ند كرد كه یاساكە لە لایەن هه‌ردوو فراكسیۆنی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌نگی پێدرا بەگوێرەی یاساکە، دەبێت نوێنەرانی کۆمپانیاکانی فەیسبووک و تویتەر لە تورکیا هەبن و هەر بابەتێک کە حکومەت بە نەگونجاوی بزانێت بیسڕنەوە، ئه‌گینا رووبەڕووی سزا دەبنەوە. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا بوه مایه‌یی ره‌خنه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بە دژی ئازادی رادەربڕین ناوی دەبەن.
له باره‌ی ده‌رچوونی یاساكه یامان ئەکدێنیز، پرۆفیسۆر لە زانکۆی بیگلی لە ئیستانبوڵ بە فرانس پرێسی راگەیاند، لە کاتێکدا میدیا نووسراو و بینراو و بیستراو ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاکە شوێن بوو خەڵک بە ئازادی بتوانێت بۆچوونی خۆی دەرببڕێت. بهداخهوهلهمڕۆ به‌دواه‌وه ئەم یاسایە نیشانەی هاتنی سەردەمێکی رەشە بۆ تورکیا.