گەشتە ئاسمانیەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
دوای پێنج مانگ لە وەستانی گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاندووە کە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی گەشتە ئاسمانیەکان دەست پێدەکەنەوە.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: له ژێر رۆشنایی بڕیاری ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، له هه‌رێمی كوردستان گەشتەکان بە جێبەجێکردنی رێنمایی تەندروستی بۆ وڵاتانی جیهان ده‌ست پێدەکاتەوە.
به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، جووڵه‌ی ئابووری و مرۆیی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.